به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باڵا ده‌ستگیركردنی 7 تێكده‌ری ڕاگه‌یاند له‌كاتی هه‌وڵدانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر كارگه‌یه‌كی شیر وسپیایه‌تی له‌به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند" هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌غدا 7 تێكده‌ری ده‌ستگیركردووه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمۆبێڵه‌كانیان له‌كاتی هه‌وڵیان ده‌دات هێرش بكه‌نه سه‌ر یه‌كێك له‌كارگه‌كانی شیر وسپیایه‌تی له‌باشووری پایته‌خت و به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م كارگه‌یه پشتگیری قه‌واره‌ی زایۆنستی له‌دژی قاره‌مانیانی غه‌ززه ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی" ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌رهه‌قیان وه‌رگیراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌وردی چاودێری ده‌رئه‌نجامی ئه‌م رووداوه ده‌كه‌ن.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه‌هێرشیان كردووه سه‌ر یه‌كێك له‌خواردنگه‌كان و سه‌نته‌ره بازرگانیان له‌به‌غدای پایته‌خت.