بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆکۆتاییهێنان بەکاری یونامی مانای دابڕان نیە لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان.
سەرۆک وەزیران لەمیانەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکرد وتی کە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەکۆتاییهێنان بەکاری نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێڕاق لەسەرداوای حکومەت بووەو وەکو دانپیانانیشە بەو پێشکەوتنەی کە لە عێڕاقدا ڕوودەدات لەسەرجەم بوارەکاندا.
وتیشی ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان گەیشتونەتە هەڵسەنگاندێکی ئەرێنی دەربارەی عێڕاق کەسەقامگیری بەخۆوە دەبینێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کۆتاییهاتنی کاری یۆنامی مانای دابڕان نیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاژانسە نێودەوڵەتیە پسپۆڕەکان.
سەرۆک وەزیران ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق کۆڵەکەی سەقامگیریە لەناوچەکەدا.