دادگای تاوانەکانی کەرخ: بڕیاری لەسێدارەدان بۆ تاوانبارێک کۆمەڵکوژی ئێزدیەکانی ئەنجامداوە

ناوخۆ
  • 4-06-2024, 16:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکرد بۆ تاوانبارێک کە کۆمەڵکوژی ئێزدیەکانی ئەنجامداوە.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە تاوانبارەکە لەگەڵ ئەندامانی تیمە سەربازیەکەی ژمارەیەک هاووڵاتی ئێزدیان لەسێدارەداوەو وێنەشیان گرتوون ولە ماڵپەڕی تایبەت بەتیرۆریستانیش بڵاویان کردووەتەوە  ، جگەلەوەش هەستاوە بە هێرشبردنەسەر هێزەئەمنیەکان لەهەردوو پارێزگای نەینەواو سەڵاحەدین.
    وتیشی بڕیاری لەسێدارەدانەکە وەرگیرا بەپێی مادەی چوار/1 بەبەڵگەی مادەی دوو /1٫3٫4 لەیاسای نەهێشتنی تیرۆر ژمارە 13 ی ساڵی 2005 وبەبەڵگەی مادەی 7/ یەکەم لەیاسای ئافرەتانی ئێزدی ڕزگاربووەکان ژمارە 8 ی ساڵی 2021.