بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حەمودی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوە کە کشانەوەی مەلەوانکاری عێڕاقی محمد عەلاء عاشورلە پاڵەوانێتی کۆتایی پەیامێکە بۆ گشت جیهان کەپێویستە قەوارەی زایۆنیزم وەلابنرێت.
شێخ حەمودی بەپێی بەیاننامەی نووسینگەکەی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی گیانی نیشتیمانپەروەری ومرۆڤدۆستی بەرزوباڵای مەلەوانکاری عێڕاقی پاڕا ئۆڵۆمپی محمد عەلاءعاشور بەرزدەنرخێنین کە لە پاڵەوانێتی جیهانی کشایەوە وڕەتی کردەوەکە گەمە بەرامبەربە یاریزانی قەوارەی زایۆنیزم بکات وبەمە هەڵوێستێکی ئازایانەی دەربڕی کەلەناخی هەستی بوێری عێڕاقیەوە هەڵقوڵاوە ، لەهەمانکاتیشدا پەیامێکە بۆ هەموو جیهان کەپێوێستە ئەو قەوارەی زایۆنیزمە دڕندەیە پشتگوێ بخرێت ولەسەرجەم جومگە نێودەوڵەتیەکان گۆشەگیر بکرێت چونکە سەرجەم بەها مرۆییەکانی لەدەستداوە.
وتیشی لەهەمانکاتیشدا پیرۆزبایی لە یاریزان فەلاح ناهز دەکەین بۆبەدەستهێنانی میدالیای زێڕین لە مەلەوانی پاڕائۆلۆمپی لەجامی جیهانی لەئەڵمانیا ، کەتوانی ئاڵای عێڕاق بەرزبکاتەوە ، هیواخوازیشین کە وەزارەتی وەرزش ولاوان ئەم دوو پاڵەوانە ڕێزلێبنێت وڕێزیش لەهەموو داهێنەرێک بنێت کە وێنای عێڕاق بەگەشاوەیی نیشان دەدەن.