بەغداد/ INA ئەحمەد سمێسم
وێنەگرتن / عەلی هاشم
سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کەریم حمادی لەگەڵ شاندی ئەکادیمیای فەڕەنسی لەباڵیۆزخانەی فەڕەنسا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوت بۆ بەردەوامبوون لە پڕۆژەی پەڕەپێدانی کادیرانی ڕاگەیاندن کە ماوەی دووساڵە ڕێککەوتنی لەسەرکراوە، حمادی جەختیشی کردەوەلەوەی کە تۆڕی ڕاگەیاندن کادیرە داهێنەرەکان هەڵدەبژێرێت بۆ بەشداریکردن لەپڕۆژەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستیان لەبواری ڕاگەیاندندا.
ئەم ڕێککەوتنەش لەمیانەی پێشوازیکردنی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کەریم حمادی بۆ شاندی فەڕەنسی سازدرا لە باڵاخانەی تۆڕەکەلەبەغدا.
هەروەها سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ئارەزووی خواست کە هاوکاری ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەکادیمیای فەڕەنسی بەردەوام بێت وئەو پڕۆژەی پەڕەپێدانەی کە دووساڵە ڕێککەوتنی لەسەرکراوە بەردەوامبێت وهاوکاری لەبواری بەرنامەو پەڕەپێدانی کادیرانی تۆڕی ڕاگەیاندن درێژەی هەبێت.
لەهەمانکاتیشدا جەختیکردەوەسەرئەوەی کە پڕۆژەکە پێشخستنی توانای ڕاگەیاندن بەئامانج دەگرێت وەکو کاری ڕاهێنانی پسپۆڕێتی لەبواری ڕاگەیاندندا، جگەلەوەش ئاماژەی کرد بەوەی کە تۆڕی ڕاگەیاندن کادیرانی بەتوانا هەڵدەبژێرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستەکانیان، سوودیش وەردەگیرێت لەڕاهێنانکردن بە کادیرانی دیکەی تۆڕەکە بۆ سوودگەیاندنی زیاتر .
لەلایەن خۆشیەوە ڕاوێژکاری هەماهەنگی و چالاکی ڕۆشنبیری لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەعێڕاق باسکال ڕووس بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەعێڕاق دڵخۆشە وشانازی دەکات بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەگەڵ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق و کۆلیژی ڕاگەیاندن لەزانکۆی بەغداد.
وتیشی کە 75 بڕگەی ڤیدیۆییمان بۆ پەڕەپێدانی کادیرانی ڕاگەیاندن بەرهەمهێناوە کەبۆهەمووان بێبەرامبەر دەستەبەردەبێت بۆ سوودوەرگرتن لەناوەڕۆکەکەی و بەردەوامیشین لە بیرکردنەوەبۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دیکە لەداهاتوودا چ لەگەڵ تۆڕی ڕاگەیاندن و چ لەگەڵ زانکۆی بەغداد.
هەروەها وتی وڵاتی فڕەنسا گرنگیەکی زۆردەدات بە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی لەجیهاندا.