بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق چەندین دەرفەتی کارکردنی بۆ کۆمپانیاکانی جیهان لەبندەستدایە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانی لەعێڕاق ستیفن هیتشن ولەدیدارێکدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرا و میکانیزمەکانی کارکردنیش تاووتوێکران بەشێوەیەک بۆ بەرژەوەندی هەردوولا بشکێنەوە.
سەرۆک وەزیران لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر ئەوەی کەعێڕاق چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانی تیادایە بۆ کۆمپانیا جیهانیەکان و بەخێرهاتنی خۆیشی خستەڕوو بۆ کۆمپانیاکانی بەریتانیا لەسەرجەم بوارەکانی وزەوپیشەسازی و کشتوکاڵ وسەرجەم کەرتەکانی دیکە.
هەروەها سەرۆک وەزیران لدیدارەکەدا باسی لە گرنگی پتەوکردنی سەقامگیری کرد لەناوچەکەدا و بەپێویستیشی زانی کە ڕێخراوەکانی جیهانی وهێزە نێودەوڵەتیەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆبگرن بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژیەکەی گەلی فەلەستینی لەغەززە.