بەغداد/ INA
دادگای فیدڕاڵی باڵا ڕەتیکردەوە کە لێدوانێک چ لەخۆی وچ لە دادوەرەکانیەوە درابێت وجەختیشی کردەوەسەر پابەندبوونی بە دەستووری عێڕاقی.
دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەدا کە دادگا ڕەتیدەکاتەوە کە هەندێک لە میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن باسیان لەوەکردووە دادگاکە وەیان دادوەرێکی دادگاکە لێدوانی دابێت، جەختیشی کردەوەسەرئەوەی کە دادگای فیدڕاڵی پابەندە بە مادەکانی 92٫93٫94 ی دەستووری عێڕاقی ساڵی 2005.
هەروەها دادگای فیدڕاڵی پێداگری کرد لەسەرئەوەی کە پێویستە ڕاگەیاندنەکان وردبن لە بڵاوکردنەوەی زانیاریەکان و لێدوانەکان وهەر لایەنێکیش سەرپێچی بکات ئەوا بەرپرسیارێتی یاسایی لەئەستۆ دەگرێت.