به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیران كاروانی هاوكاری ویارمه‌تی بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ به‌ڕێكه‌وت

ناوخۆ
  • 4-06-2024, 10:57
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وبه‌هاوكاری نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی، كاروانی هاوكاری ویارمه‌تی بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ به‌ڕێكه‌وت.

     به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كاره‌ساته‌كان له‌كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوور ئه‌حمه‌د عه‌بدولئه‌میر به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" یه‌كه‌م كاروانی هاوكاری ویارمه‌تی به‌ڕیگای وشكانیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ به‌ڕێكه‌وت كه‌زیاتر له‌(500) تون له‌كه‌ل وپه‌لی خۆراك و پزیشكی له‌خۆ ده‌گرێت.

     هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م كاروانه‌ یارمه‌تییه‌ به‌ڕێگای وشكانیه‌وه‌ له‌ده‌روازه‌ی ته‌ریبیل ده‌ستپێ ده‌كات به‌ره‌و به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ وبه‌ڕێگای گه‌شتێك بۆ به‌نده‌ری نوه‌یبیعی میسری ده‌روات ودواتر ده‌گاته‌ ره‌فح.