کەشناسی عێڕاق .... لە پێنج پارێزگا گەرما بۆ سەرووی 47 پلە بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 4-06-2024, 10:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە سبەی ڕۆژی چوارشەممە ساف وهەندێک هەوریشی لەگەڵدا دەبێت ، لەهەردوو ناوچی ناوەڕاست و باکووریش پلەکانی گەرما وەک خۆیان دەمێننەوە، لەباشووریش هەندێک بەرزدەبێتەوە ، ڕوونیشی کردەوەکە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی بەسڕەو زیقاڕو نەجەفی شکۆمەند موسەنناو بابل 47 پلە تێدەپەڕێنێت، لەبەغدادو کەربەلای پیرۆز ودیوانیەش دەگاتە 46 پلەی سەدی.
    ڕۆژی پێنجشەممەش ساف و هەندێک هەوریش دەبێت ولە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوورپلەکانی گەرما هەندێک بەرزدەبنەوە ولەباشووریش گۆڕانکاری لەپلەکانی گەرمادا نابێت.
    ڕۆژی هەینیش بەگشتی ساف وپەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی شەممەش ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش وەک خۆیان دەمێننەوە.