بهغداـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، عەلی ئەلموئەیید، و سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران، زەهرا ئەلبهجاری، باسیان لە میوانداریکردنی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی کرد.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، عەلی ئەلموئەیەد، لە بارەگای دهسته لە بەغدا، چاوی كهوت بهسەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان، زەهرا ئەلبهجاری، و ئەندامانی لیژنەکە، پهرلهمانتار عەقیل ئەلفەتلاوی و هەیسەم ئەلزەرکانی”.
ئاماژەی بەوەشکرد شاندی پهرلهمان پیرۆزبایییان پێشکەش بە سەرۆکی دهستهی عێراق کرد کە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی لە دانیشتنی ٥٥ی خۆیدا وەرگرتووە، هەروەها ستایشی وتارەکەی عێراقیان کرد کە لەلایەن ئەلموئەیەدوه لە کۆبوونەوەی بەحرەین پێشکەشی کرد و جەختیان لەوە کردەوە كهویژدانی هەموو عێراقییەکی خستهروو".
ههروهها ئەندامانی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان ستایشی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانیان کرد کە لە ٥٥ەمین دانیشتنیدا پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی وەرگرتووە، جەختیان لە گرنگی سەرکەوتنی ئەم میواندارییە و پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتییەک بۆ دەستەکە کرد لەم ئەرکەكهیدا بەهۆی ئەوهی كه نوێنەرایەتی عێراق و هەموو جومگهكانی دەوڵەت دهكات”.