بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەندەلاوی، پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە پیرۆز كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند" مەندەلاوی پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ئێستا پیرۆز كرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە دەستەی سەرۆکایەتی هەوڵێکی زۆری لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان دا بەمەبەستی خێراکردنی تەواوکردنی و دەنگدانی لەسەر لەماوەی وەرزی تهشریعی ئێستا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە مەندەلاوی ڕایگەیاندووه كهئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ڕۆڵی چاودێریی خۆی بۆ بەدواداچوونكردنی چۆنیهتی خەرجکردنی بڕە پارە داراییەکان بەپێی خشتە دیاریکراوەکان، و ڕێگە نادات بە زیان یان بەفیڕۆدانی پارەی خەڵک، هاوکات پاڵپشتی خۆی بۆ حکومەت دەربڕی کە بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی و خزمەتگوزارییەکەی و تەواوکردنی پرۆسەی بنیاتنانەوە و پێشکەوتن و بەدەستهێنانی ئەوەی هاوڵاتیانی بەشەرەف ئاواتەخوازن.
مەندەلاوی ڕۆڵی گەورەی دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی بەرز نرخاند لە باسکردن و تەواوکردنی خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤، هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی بۆ پێشنیازە بەنرخەکانیان و ئارەزووی ئامادەبوونیان و دەنگدانیان لەسەر خشتەی بودجە.