بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ پیرۆزكرد.
سودانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە ڕایگەیاندووە" بە پێزانین و شانازیهكی زۆرەوە، پیرۆزبایی هەنگاوی بەرپرسیارانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەڕێز دهكهین، كه خشتەی بودجەی ساڵی 2024، پەسەندیكرد كهپەیوەسته بە یاسای (13ی ساڵی 2023)، یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥).
ئاماژەی بەوەشکرد" سوپاس و پێزانین بۆ هەوڵەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، هێزە سیاسییەکان، لیژنەکانی پەرلەمان، و لیژنەی دارایی، کە هەوڵەکانی حکومەتیان تەواوکرد، كه پێشتر لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرابوو وپێكهاتبوو له خشتەی بودجە (A، B، C، D، E، و F)."
ههروهها جهختی لهبەردەوامی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کردەوە، کە دەنگی ئەنجوومەنی نوێنەران و پاڵپشتی هێزە سیاسییەکانی وەرگرتووە، بەمەبەستی تەواوکردنی ئامانجەکان و جێبەجێکردنی ئەولەویەتانەی کەپێش ههموو شتێك خواست و داواکارییەکانی گهڵی عێراقه کە ئاواتەخوازن حکومەت جێبەجێی بکات”.
هەر بەم بۆنەیەوە داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرد بەڕێگای بەدواداچوونهوه کارەکانی حکومەت بەهێزتر بکەن، کە دامودەزگاکانی حکومەتەکەمان، بە هەموو قۆڵ و ئۆرگانەکانیانەوە، وەک پاڵپشتییەک بۆ کارەکانیان سەیری دەکەن، ڕاستکردنەوەی ڕێگاکە، و گەرەنتییەک لە دژی گەندەڵی و لادان و شکست، هەروەک چۆن بەڵێنمان بە گەلەکەمان دا کە هیچ بوارێک بۆ دواکەوتن ناهێڵین وموجامله لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی خەڵک و پاراستنی پارەی گشتی ناكهین و خزمەتگوزارییەکان لهژێر ههموو ناوەکانیانهوه جێبهجێی دهكهین”.
ههروهها سهرۆك وهزیران ڕاگهیاند: داواکارین لە خودای گەورە سەرکەوتن و ڕێنماییمان پێببەخشێت لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خۆی و ڕەزامەندی گەلە بەڕێزەکەمان.