لیژنەی دارایی دوای دەنگدان لەسەر خشتەکانی بودجە: به‌شی دارایی بۆ پارێزگار و وەزارەتەکان زۆره‌

سیاسی
  • 3-06-2024, 20:53
  • +A -A

    به‌غدا-INA - ویسام مه‌لا
     ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان دووپاتی کردەوە، کەدەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بریتییە لە به‌شی زۆری دارایی بۆ پارێزگا و وەزارەتەکان، هاوکات هیوای خۆی بۆ زیادکردنی پاڵپشتی بۆ کەرتی تایبەت بۆ چوونە ناو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سنووردار نەکردنی جێبەجێکردنیان بۆ حکومەت ده‌ربڕی.
    سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، عەتوان ئەلعەتوانی لەلێداونێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند:  بودجە لە حکومەتەوە هاتووە و 156 ترلیۆن دینار لە بودجەی جاری و 55 ترلیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان لەخۆ دەگرێت  لایەنە، دابەشکراوە لە نێوان وەزارەتەکان و پارێزگارەکان دابه‌شكراوه‌ و گرنگی بە پڕۆژە دواکەوتووەکان دەدات، لەگەڵ پێویستی گه‌ره‌نتیكردنی پاشماوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ و تەرخانکردنەکان پشتگیری فریاگوزاری تەواو بۆی.”
    ئاماژەی بەوەشکرد به‌شێكی زۆری دارایی بۆ پارێزگاکان هەیە و تەرخانکردنی گەورە بۆ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی وەک بیناسازی، نیشتەجێکردن، کارەبا، پلاندانان، و وەزارەتە گرنگەکانی دیکە هەیە.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ئاراسته‌مان هه‌بووه‌ كه‌پشتگیریه‌كی هاوتەریب لەگەڵ ئەو پابەندبوونە داراییانەی کە پارێزگاكان  لە ساڵی ٢٠٢٣دا گرێبەستیان لەگەڵدا کردووه‌ هه‌بێت و پاڵپشتیمان بۆ پارێزگاكان كردووه‌، لیژنەکەش ئاماژەی بەوەداوه‌ کە ٢ ترلیۆن دینار بۆ پارێزگاكان دەگوازرێتەوە و بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەشدەکرێت، ئێمە ئاواتەخوازین وەزارەتەکان و پارێزگاکان ئەم ئەرکە ئەنجام بدەن و داواكاریه‌كانی وەرگرتنی پڕۆژە گشتیەکان بۆ ساڵی 2023 تەواو بکەن، فایلە پاڵپشتییە فریاگوزاریەکان تەواو دەبێت، و بەدواداچوونێکی ورد لەلایەن دارایی پەرلەمانەوە بۆ ئه‌م كارانه‌ دەبێت.”
    ئاماژەی بەوەشکرد ڕاپۆرتی خشتەی بودجە بۆ ساڵی 2024، کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە ئامادەکراوە، واژۆ کراوە و وەسفێکی گشتیی بودجەی تێدابووە و ئەوەی پەیوەندی بە پرۆسەی گەشەپێدان و واقیعی گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوامەوە هەیە، هەروەها وەک ئەوەی پەیوەندی بە گرنگیدان بە دروستکردنی پڕۆژەی ستراتیژی بۆ وەزارەتەکانەوە هەیە هیوادارین پشتگیری کەرتی تایبەت هەبێت بۆ پێشخستنی واقیعی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بارگرانییەکەی تەنها لەسەر حکومەت نامێنێتەوە.
    ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی دا، لەسەر خشتەکانی یاسای هەموارکراوی بودجەی فیدراڵی ژمارە 2024 (12) و خشتە هاوپێچەکانی (A/B/C/D/E/F).