به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران داوای دانانی پلانێكی یەکگرتووی کرد بۆ پڕۆژەی پەرەپێدانی ناوچەکانی دەوروبەری ڕێگای دۆره-یوسفیه.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تیایدا پەرەپێدانی ناوچەکانی دەوروبەری ڕێگای سەرەکی (دووره- یوسفیە) لە باشووری بەغدا باس کرا، هەروەها پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێكی ورد وپۆخت لەسەر پڕۆژەکە كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نیشتهجكردن و شاره‌وانی ئه‌شغالی گشتی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سودانی ستایشی ئەو هەوڵانەی لە دوایین قۆناغدا درا بۆ پێگەیشتنی بیرۆکەی کۆتایی بۆ ئەم پڕۆژەیه كرد، جەختیکردەوە له‌پێویستی خێراکردنی پەرەپێدانی دیدگایەکی یەکگرتوو لە هەموو لایەنەکانی نیشته‌جێبوون و شارستانیه‌وه له‌پێناو جێبەجێکردنی." پلانێک بۆ دەستپێکردنی کارکردن ئامادە بکەن، بەڵام هه‌وڵ بدرێت زیان بەو هاوڵاتیانە نەگەیەنرێت کە لەو ناوچانەدا دەژین، لە هەمان کاتدا ڕێگە به‌دروستبوونی ههرهمهكیش نه‌ده‌ن له‌م ناوچانه”.
ئاماژەی بەوەشکرد" پڕۆژەکە ره‌نگ ورووخسارێكی شارستانی زیاتر بۆ به‌غدای پایتەخت زیاد ده‌كات لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەیەکی یەکگرتوو بۆ پەرەپێدانی لە هەموو ئاستەکاندا. هەروەها کەیسێکی ڕێکخراوەیی بۆ ڕێڕەوی هەڕەمەکی لە بەکارهێنانی زەویدا پێکدەهێنێت، بەرەو پەسەندکردنی ئابووریی گونجاو وەبەرهێنانی زەوییەکە."
جێگای ئاماژه‌پێكردنه كهپڕۆژەی پەرەپێدانی ناوچەکانی دەوروبەری ڕێگای خێرا (دووره- یوسفیە) پڕۆژەیەکی گەشەپێدانە کە بەغدا بە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوورەوە دەبەستێتەوە، هەروەها تاوەری بازرگانی و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و تۆڕێکی گواستنەوەی بەستراو بە ئەڵقەی چوارەم لەخۆدەگرێت، بهبهستنهوه به‌ڕێگای ئەڵقەی پێنجەمهوه، و پردی غەززە کە دوو کەناری ڕووباری دیجلە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، له باشووری پایتەخت".