سەرۆک وەزیران: عێڕاق بەمتمانەوە هەنگاو بەرەو پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەنێت

سیاسی
  • 3-06-2024, 16:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق بەوپەڕی متمانەوە هەنگاودەنێت بەرەو پێشخستنی کەرتی کشتووکاڵ.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازیکرد لە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سویدی ئەلکتریک کە پسپۆڕی ژێرخانی بەرەوامیدانە ، کارناسی میسری ئەحمەدسویدی.
    بەیاننامەکە تێیدا هاتووە کە لەدیدارەکەدا ڕێکارەکانی حکومەت خرانەڕوو بۆ چاکسازی ئابووری و برەودان بە پیشەسازی و کشتوکاڵ هەنگاونانی گرنگ لەبواری دابینکرنی کەشێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنانێکی نموونەیی لەکەرتی تایبەتدا ، تاکو کۆمپانیا جیهانیەکان لەسەرجەم بوارەکاندا کەمەندکێش بن بۆ کارکردن لەعێڕاق.
    هەروەها سودانی ئاماژەی بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کرد لە کەرتەکانی گازوکارەباو دروستکردنی شاری پیشەسازی نوێ کەپێویستیان بە سیستەمێکی تەواوی خزمەتگوزاری هەیە.
    لەلایەن خۆشیەوە سویدی ئامادەیی کۆمپانیاکەی خستە ڕوو بۆ وەبەرهێنان و کارکردن لەعێڕاق ، وتیشی کۆمپانیاکە لەکۆششدایە بۆ داڕشتنی میکانیزمێک بۆ هاوکاری و لێکگەیشتن لەچەندین بواردا کەلەداهاتوویەکی نزیکدا ڕادەگەینرێن.