به‌غدا-INA - ویسام مه‌لا
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان دەنگدانی خۆی لەسەر خشتەکانی بودجە ڕاگەیاند، دوای زیادکردنی 2 ترلیۆن دینار بۆ پارێزگاکان، بەپێی ڕێژه‌ی دانیشتوان دابەشکراوە.
جێگری سەرۆکی لیژنەکە، ئەحمەد مەزهەر ئەلجبوری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لیژنەی دارایی دوێنێ بە ئامادەبوونی 17 ئەندام کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، ودوای زیادکردنی 2 ترلیۆن بۆ پارێزگاکان، بە زۆرینه‌ی ڕەها دەنگی لەسەر خشتەکانی بودجەدا كه بەپێی ڕێژه‌ی دانیشتووانانی پارێزگاكان دابەشکراوە، وخشته‌كان ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کراون بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر بدرێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد كه‌لە یاسای بودجەی سێ قۆڵیدا هاتووە کە ئەنجومەنی نوێنەران خشتەکان پەسەند دەکات و باسی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بودجەی نەکردووە، ڕوونیشیکردووەتەوە كه‌لیژنەکە، بە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەت، دەنگیدا بە گواستنەوەی 2 ترلیۆن دینار بۆ سه‌ر حیسابی پارێزگاکان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌خشتەکانی بودجە تەواو بووە و تێپەڕاندن وپه‌سه‌ندكردنیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ئەو فراكسیۆنانه‌ی كه‌دوێنێ لە کۆبوونەوەی لیژنەکەدا ئامادەبوون بریتین لەفراكسیۆنه‌كانی پێشکەوتن، ئیرادە، سەروەری، و هەموو لایەنە کوردییه‌كان، له‌گه‌ڵ چوارچێوە، فراكسیۆنی بەدر، عەسائیب و سەنه‌د."