سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر كاركردنی به‌رده‌وام بۆ ئه‌كتیڤكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی سه‌رۆك ئه‌ردۆگان بۆ عێراق

سیاسی
  • 3-06-2024, 14:40
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌كاری به‌رده‌وام كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌كتیڤكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی سه‌رۆك ئه‌ردۆگان بۆ عێراق له‌مانی رابڕدوو.

    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژنسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌عه‌لی ره‌زا گونای باڵێۆزی كۆماری توركیا له‌عێراق كرد به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتن به‌ئه‌رك و كاره‌كانی. 

     سودانی هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی توركیا له‌ماوه‌ی كاركردنی له‌عێراق به‌رزنرخاند كه‌بووه‌ هۆی هاریكاریه‌كی بیناكه‌ر له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ. 

    هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌كاركردنی به‌رده‌وام كرده‌وه‌ بۆ ئه‌كتیڤكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی سه‌رۆك ئه‌ردۆگان بۆ عێراق له‌مانگی رابڕدوو و به‌دواداچوونكردنی (27) یاداشتنی لێكتێگه‌یشتن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان واژۆكراون و ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێكردنیان و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونیكردنی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی هاوكاری هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ له‌بواری ئاودا.