یەکێتی ئەوروپا: عێراق هەنگاوی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دەنێت

ناوخۆ
  • 3-06-2024, 14:02
  • +A -A

    به‌غدا-INA- ویسام مه‌لا
    ئه‌مڕۆ دووشەممە، تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا جه‌ختی کردەوە کە عێراق هەنگاوی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دەنێت، هاوکات ئاماژەی بە گرنگیدان بە یاساکانی عێراق لەو بوارەدا كرد.
    سەیلەر لە کۆنگره‌ی دیداری ئاستی باڵای هەرێمی، لەژێر ناونیشانی (بەهێزکردنی هاوکاری بۆ ستراتیژییە نیشتمانییە کاریگەرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" یەکێتی ئەوروپا زۆر گرنگی بەیاساکانی دژە گەندەڵی عێراقی وعەرەبی ده‌دات، بۆیە ئێمە پشتگیری و هاوکاری عێراق دەکەین له‌بواری شارەزاییەکان.
    ئاماژەی بەوەشکرد" عێراق یاساکانی هەیه‌ وجێبەجێکراون، بەڵام پێویستمان بە یاسای زیاترە، به‌هۆی ئه‌و پێشهات و ڕووداوە گەورەکان کە عێراق ئەنجامی داوە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پێشکەوتنە گەورەیەی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كه‌ بەدەستی دەهێنێت و بەشداریکردنیان لەبوار شارەزاییەکان له‌گه‌ڵ عێراق."
    هه‌روه‌ها وتی" عێراق هەنگاوی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دەنێت"، ودەستپاکی و دەسەڵاتی دادوەری کارێکی زۆر گەورە دەکەن لەسەر ئاستی کەیسەکان، سزادان، کۆمپانیا و بانکە ئەوروپییەکان".