بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە دەزگای هەواڵگری ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە پەرتکردنی تیرۆریستان و سەرکەوتنی مەزنیشی تۆمارکردووە ئاماژەشی بەوەکردکە حکومەت ڕژدەلەسەر پێشڤەبردنی ئەدای دەزگا ئەمنیەکان و پەڕەپێدانی کارەکانیان.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محهمهد شیاع سودانی سەردانێکی کرد بۆ بارەگای دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە سودانی ئامادەی ئەوئاهەنگە بوو کە بەبۆنەیەوە لە بارەگای دەزگاکە سازدرا و لەوتەیەکیدا دەستخۆشی کرد لەوکۆششە بێوێنەیەی کە لەلایەن فەرماندەیی و ئەندامانی دەزگاکەوە خراونەتەگەڕ لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و بینینی ڕۆڵێکی گرنگ لە سەقامگیری و ئاسایشی عێڕقدا.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کەسەرۆک وەزیران لەئاهەنگەکەدا سەرپەرشتی ڕێزلێنانی چەند خانەوادەیەکی شەهیدانی کرد لەپاڵەوانانەی کە قوربانیانداوە لەپێناو عێڕاقدا ولەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان شەهیدبوونە.
سەرۆک وەزیران لە وتەکەیدا وتی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی لەبارودۆخێکی سەختدا دروستبوو وپاش ترس و بیمێکی زۆر لە وشەی ئەمن هاتەکایەوە کە رژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو بەدکاری کرد بەبەها نیشتیمانیەکەی وبە ڕۆڵە گرنگەکەی لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق، کەئەمە حاڵی هەموو دەزگاکانی دەوڵەت بوو کەبەکاریانی دەهێنا بۆ کوشتنی خەباتگێڕان و بەرهەڵستکارانی ڕژێمەکەی.
لەهەمان کاتیشدا گوزارشتی لە شانازی خۆی کرد بۆ دامەزراندنی ئەم دەزگایە پاش ڕووخانی دیکتاتۆریەت ، بۆ بەرگریکردن لە عێڕاق وبەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکان وپاراستنی سێستەمی سیاسیمان بەشێوەیەک کە بە یاساو دەستوور کاربکات.
وتیشی دەزگای هەواڵگری توانیویەتی ژمارەیەک لە فەرماندەکانی داعشی تیرۆریست بەئامانج بگرێت کەدیارترینیان ئەبوبەکری بەغدادی و عەبدوڵڵا قەڕداشی جێگرەکەی بوون ،بەرەنگاری تۆڕەکانی بازرگانیکردن بەمادەهۆشبەرەکانیش دەبێتەوە.
جگەلەوەش دەزگای هەواڵگری دەیەها شەهیدی داوە لە کاتی بەرەنگاربوونەوەدا ژمارەیەکیش برینداری هەبووە.
ئاماژەشی بەوەدا دەزگای هەواڵگری دەزگایەکی مەیدانی تایبەتە و چەندین ئەرکی مەترسیداری ئەنجامداوە و قوربانی زۆری داوە ، بۆیە ئەرکی ئێمەیە ئاوڕلەکەسوکارو بریندارانی ئەم دەزگا ڕەسەنە بدەینەوە.
سودانی جەختیشی لەوەکردەوە کە چاودێری وسەرپەرشتی کەسوکاری شەهیدانی دەزگا ئەمنیەکان لەبەرایی کارەکانی حکومەتدایە.
هەروەها ڕوونیکردەوە کە حکومەت مکووڕبووە لەسەر پەڕەپێدانی دەزگا ئەمنیەکان وبەکارهێنانی سێستەم و تیۆری پێشکەوتوو لەبەڕێوەبردنیاندا، جگەلەوەش حکومەت مکووڕبووە لەسەر ئەوەی کە دەزگا ئەمنیەکان سەربەخۆبن وئەفسەران و ئەندامانیان بەپێی دەستوورو یاسا مامەڵەبکەن.