به‌غداـ INA
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی جه‌خت له‌په‌رۆشی وه‌زاره‌ت بۆ پشتگیریكردنی هه‌موو پارێزگاكان به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌له بودجه‌دا بڕیار له‌سه‌ردراوه ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاندووه" وه‌زیری دارایی پێشوازی له‌زاهر ئه‌لفه‌رتۆسی پارێزگاری میسان كرد مه‌به‌ستی تاوتوویكردنی ره‌وشی دارایی له‌م پارێزگایه و پێداویستییه‌كانی له‌بواری پرۆژه گرنگه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی" وه‌زیری دارایی گرنگترین ڕكمانیه داراییه‌كانی رووبه‌روویی پارێزگای میسان ده‌بنه‌وه و شێوازی چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرۆژه كه‌پارێزگا به‌نیازه له‌داهاتوو جێبه‌جێی بكات له‌گه‌ڵ فه‌رتۆسی تاتووێی كرد.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شی كرد كه وه‌زیری دارایی جه‌ختی له په‌رۆشی وه‌زاره‌ت دووپات كرده‌وه بۆ پشتگیریكردنی ته‌واوی پارێزگاكان به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌بودجه‌ی گشتی بڕیار له‌سه‌ردراوه، هه‌روه‌ها پێشكێش كردنی ئاسانكاری پێویست بۆیان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان وباشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزاریه پێشكێشكراوه‌كان به‌هاوڵاتیان.
له‌لای خۆیه‌وه پارێزگای میسان سوپاس وپێزانینی خۆی به‌وه‌زیری دارایی ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و بایه‌خدانه‌ی كه به‌پارێزگاكه ده‌دات به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی واقیعی دارایی و ئابووری و پشتگیری به‌رده‌وامیه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهاتنی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام.
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات