سەرۆک کۆمار: بەزاندنی سەروەری و دەستدرێژیکردنە سەرعێڕاق ڕەت دەکەینەوە

سیاسی
  • 3-06-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلەوەی کە هەموو دەستدرێژی و بەزاندنی سەروەری عێڕاق ڕەت دەکەینەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ئامادەی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمریکی بوو لەدهۆک ، لە ئاهەنگەکەدا سەرۆکی پەرلەمان بەوەکالەت موحسین مەندلاوی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی کوردستان مەسروربارزانی ئامادەی بوون.
    لەمیانەی وتەیەکیدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەلەوەی کە قوتابیانی دەرچوو شەرەفی بەرپرسیارێتی و پێشکەوتنی وڵات لەئەستۆ دەگرن و هەروەها قەرەبووکردنەوەی ڕۆژگاری ستەم ودیکتاتۆریەت و جەنگ و ڕووخاندنی وڵات لەئەستۆدەگرن.
    وتیشی سەرۆکایەتی کۆمار کاردەکات لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم وڕژدیشە لەسەر خەرجکردنی بودجەی تایبەت بەهەرێم وپارێزگاکانی دیکە، هەروەها سەرۆکایەتی کۆمار کۆششدەکات بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لەنێوان هاووڵاتیان لە میانەی چارەسەرکردنی کێشەی زیندانیان و ڕاگیراوان وئازادکردنی ئەوانەی ماوەی زیندانیکردنیان کۆتایی پێهاتووە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە سەقامگیری و ئاسایشی وڵات یاریدەدەرن بۆ پێشخستنی پەیوەندیەکانی نێوان عێڕاق و وڵاتان و کۆششەکانی حکومەتی عێڕاقیش پتەوتردەکەن لەپێناو ڕەتکردنەوەی هەموودەستدرێژی و بەزاندنی سەروەری عێڕاق، جەختیشی کردەوەلەسەر چڕکردنەوەی کۆششەکانی ئەمنی و ڕێککەوتنە ئەمنیەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەوەشی ڕەتکردەوەکە عێڕاق بکرێتە پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.