به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش له‌گه‌ڵ ئەندامانی دادگای ته‌مییز و دادگای فیدراڵی ئەنجامدا، هاوکات ڕێککەوتن كرا لەسەر پابەندبوون بەوه‌ی کە لە دەستووردا هاتووە و یاسا کارپێکراوەکان کە دەسەڵاتی دادگای ته‌مییز و دادگای فیدراڵی دیاری کرد.
ئەنجومەنی دادوه‌ری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، ئەمڕۆ، مێوانداری کۆبوونەوەیەکی هاوبەش كرد كه‌تێدا جێگرانی سەرۆکی دادگای ته‌مییز و سەرۆک وئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی له‌گه‌ڵ بەرپرسی چاودێری دادوەری ئاماده‌بوون.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە دەسەڵاتی یاسایی هەردوو دادگاكه کرا، هه‌روه‌ها ڕێککەوتن كرا لەسەر پابەندبوون بەوه‌ی له دەستووردا هاتووە و یاسا کارپێکراوەکان کە دەسەڵاتی یاسایی هەردوو دادگاکە دیاریکردووە. ولەحاڵه‌تی پەنابردن بۆ را و ئیجتیهاد سه‌باره‌ت به‌پرسێك كه‌ده‌قێكی یاسایی بۆی نییه، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام دەدرێت بۆ گەیشتن بە بۆچوونێکی ڕێککەوتوو”.