وەزیری ناوخۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فراوان دەکات وچەند فەرمانێک دەردەکات

ئەمنی
  • 3-06-2024, 10:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فراوانی کرد وچەند فەرمانێکی دەرکرد.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فراوانی کرد لە بارەگای بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس بەئامادەبوونی بریکاران و فەرماندە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرانی پۆلیس لەبەغداد وپارێزگاکان  بە بازنەی تەلەفزیۆنی.
    لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆ جەختیکردەوەسەرئەوەی پێویستە کارکردن بەردەوام بێت لە پتەوکردنی باری ئەمنی وجێبەجێکردنی پلانەکانی وەزارەت فەرمانیشیدا کە پێویستە نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان و تاوانکان لەبەرایی کارەکاندا بێت.
    لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە وەزیری ناوخۆ لەکۆبوونەوەکەدا گووێی گرت بۆ ڕێژەی ڕاییکردنی کاروبارەکان و فەرمانی دەستگیرکردنەکان و دەستگرتن بەسەر چەکی بێمۆڵەت وئەو ئەرکانەی کە لەلایەن  بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس وبەرگری شارستانی و هاتووچۆوە جێبەجێکراون.