بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پلاندانان پێوەرەكانی وەرگرتن و پۆلێنكردنی بەڵێندەران و كۆمپانیاكانیان دانا، هاوكات ئاماژە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی پۆلێنكردنی بەڵێندەران دەكات كە نوێنەری دەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەت لەخۆدەگرێت.
عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت پەنجەرەیەكی ئەلیكترۆنی هەیە كە لە ڕێگەیەوە بەڵێندەران داواكاری پۆلێنكردن پێشكەش دەكەن بەپێی كارایی دارایی و جۆری ئەو كارانەی كە كۆمپانیای بەڵێندەرییەكان یان بەڵێندەر ئەنجامی دەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد : چەندین مەرج هەیە كە دەبێت بەڵێندەر هەیبێت، لە پێش هەموویاندا گونجاوی داراییە، ژمارەی كرێكاران، ئەندازیاران، ڕاوێژكاران، و پێداویستییەكانی دیكە، كە دەبێت ئامادەبن بۆ پۆلێنكردنی بەڵێندەر یان كۆمپانیای بەڵێندەر تا ئەو ڕادەیەی كە ئەوان شایەنی ئەوەن بەپێی لێهاتوویی و تواناكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەی پۆلێنكردنی بەڵێندەر لە وەزارەتی پلاندانان پێكهێنراوە و بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی وەزارەتەكە ئەندامێتیەكەی نوێنەری ژمارەیەك دەزگای حكومی و كەرتی تایبەت لەخۆدەگرێت، هەروەها تایبەتمەندە لەبەرچاوگرتنی داواكارییەكان، جا داواكاری نوێكردنەوە بێت، پۆلێنكردن بۆ یەكەمجار، یان گواستنەوە لە پلەیەكەوە بۆ پلەیەكی تر، و ئەوانی تر لەسەر بنەمای ئەمە، پلە و پۆلێنكردنەكە دەدرێت بە بەڵێندەر یان كۆمپانیای بەڵێندەر دوای پەسەندكردنی لەلایەن لیژنەكە، دوای ئەوە داواكارییەكە دەخرێتە بەردەم جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پلاندانان محەمەد تەمیم بۆ پەسەندكردنی كۆنووسی پۆلێنكردنەكە.
ڕوونیشیكردەوە : هەروەها لە وەزارەتدا بەشی پۆلێنكردنی بەڵێندەر هەیە كە بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو داواكارییانە دەكات كە لە ڕێگەی پەنجەرەی ئەلیكترۆنیەوە وەرگیراون، هەروەها كاردەكات بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییە پێویستەكان بۆ ئەوەی پێشكەشیان بكەن بە لیژنەی پەیوەندیدار.