سەرۆك وەزیران: عێراق دەرفەتێكی ڕاستەقینەی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی پیشەسازییەكی پێشكەوتوو و سەركەوتوو لە ڕووی ئابوورییەوە

سیاسی
  • 2-06-2024, 21:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە عێراق دەرفەتێكی ڕاستەقینەی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی پیشەسازییەكی پێشكەوتوو و سەركەوتوو لە ڕووی ئابوورییەوە، هاوكات ئاڕاستەی ئامادەكردنی پاكێجێكی یەكگرتووی كرد بۆ بەرزكردنەوەی كارایی بانكی پیشەسازی و دروستكردنی میكانیزمی ئاسانكراو بۆ قەرزكردن ئۆپەراسیۆن و مەرجەكانی قەرزكردن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێوازی نوێ، جگە لە گەرەنتی سەروەری، بۆ دابینكردنی دارایی و پاڵپشتیكردنی بەخۆجێییكردنی ژمارەیەك پیشەسازی لە عێراق و دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەسازی.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا بەپێی بەیاننامەكە :  كە عێراق دەرفەتێكی ڕاستەقینەی هەیە بۆ ئەوەی خاوەنی پیشەسازییەكی پێشكەوتوو و سەركەوتوو بێت لە ڕووی ئابوورییەوە، لەگەڵ سەرچاوە مرۆییەكان، پەرەسەندنی پێویستییەكی ناوخۆیی و بڕێكی زۆر لە كەرەستەی خاو، بەتایبەتی لە ئەنجامی پاڵاوتنی نەوتی خاو، لە ڕۆشنایی ئەو گەشە ئابوورییەی كە عێراق شاهیدییە و دووپاتیكردەوە گرنگی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كە ئەگەری دامەزراندنی شارە پیشەسازییەكان بەدرێژایی ڕێگاكە دابین دەكات، جگە لە شارە پیشەسازییەكانی ئێستا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : داڕشتنی میكانیزمی ڕوون بۆ پاڵپشتیكردنی پیشەسازییەكان و هاندانیان بەرەو پیشەسازییە تایبەتەكان كە لەگەڵ باقی پلانە ئابوورییەكانی حكومەتدا تێكەڵ دەبن، دیارترینیان پلانی خانووبەرە و شارە نوێیەكانە، هەروەها دروستكردنی ژێرخانی خزمەتگوزاری ئەم چالاكییانە پێویستی بە ئامادەبوونی زۆرێكە ئەوەندەی توانای ئێستا هەیە بۆ دروستكردنی كەرەستەی بیناسازی و كەرەستەی بەكارهێنراو لە ئاوەدانكردنەوەدا.
    سودانی ئاڕاستەی پاكێجێكی یەكگرتوو لە ڕێوشوێنەكان ئامادەبكات كە بەشدارە لە بەرزكردنەوەی كارایی بانكی پیشەسازی و دروستكردنی میكانیزمی سادەكراو بۆ پڕۆسەی قەرز و مەرج و گەرەنتی، بە شێوەیەك كە پاڵپشتی دامەزراندنی ژمارەیەك كارگەی كوالیتی بەرزی توانایان هەبێت لە ڕەخساندنی هەلی كاری نوێ بۆ گەنجان و بەشدارییەكی بەرچاو لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتیدا.