بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی كرد بە زۆرترین هەوڵ كاربكات بۆ دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئاسایی بەدواداچوونی پڕۆژەكانی كەرتی نەوتی كرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بریكار و ڕاوێژكاری پەیوەندیدار.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی پێداچوونەوەی پێشكەوتنی كارەكان بوو لەو پڕۆژانەی كە لەژێر جێبەجێكردندان، هەروەها ڕادەی گونجانی لەگەڵ خشتە كاتییەكانی پێشتر ئامادەكراو، هەروەها تەرخانكردنی دارایی و تەمویل كردن و ڕێژەی تەواوكردنیش گفتوگۆی لەسەر كرا و بەراورد كرا لەگەڵ ڕێژە پلان بۆ داڕێژراوەكان، جگە لە بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكانی وزەی یەكگرتوو و گونجاوترین مۆدێلی ئابووری بۆ بەڕێوەبردنیان،هەروەها بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەكانی زیادكردنی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكانی غاز لە كێڵگەكانی: حلفایە، ئەرتاوی، فەیحا، دیالە و مەنسووریا و عەكاس.
سودانی لەمیانی دیدارەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە بەگوێرەی بەیاننامەكە : عێراق پشت بە پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەزارەت دەبەستێت، جا چ لە هێنانەدی گەشەپێدان یان بەدیهێنانی سەقامگیری ئابووری، ئاراستەكردنی پێویستی ئامادەكردنی توێژینەوەكان كە دیدگایەكی ئابوری یەكگرتوو لەخۆبگرێت بۆ هەر پرۆژەیەك كە پێشنیاز بكرێت بۆ وەبەرهێنان.
جەختیشی كردەوە: گرنگی پێشكەوتن لە پەرەپێدانی پاڵاوگەكانی ئێستا، بەمەبەستی دەستەبەركردنی بەكارهێنانی تەواوی ناوخۆی بەرهەمە نەوتییەكان، هەروەها بۆ گەیشتن بە هەنگاوێكی پێشوەختە نوێنەرایەتی لە زیادكردنی یەدەگی ستراتیژی بەنزین و دابینكردنی، بە كارپێكردنی سەرجەم یەكەكانی پاڵاوگەی بەرهەمهێنان بۆ ئەم مادەیە، جەختی لەوە كردەوە بەردەوامی پڕۆژەی پارەدان خزمەتگوزاری ئەلیكترۆنی لە بەنزینخانەكان، و كاركردن بۆ سەرخستنی بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و بانكە عێراقییەكان لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق.
سودانی ئاڕاستەی بە ئەوپەڕی هەوڵەوە كاربكات بۆ دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و مۆلیدە ئەهلیەكان، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی هاوین، هەروەها بۆ وەزارەتی پلاندانان هەموو پێداویستییەك بۆ تەواوكردنی گواستنەوەی نەوت تەواو بكات و پڕۆژەكانی بۆری و كۆگاكانی هەڵگرتنی وەرگیراوەكانی نەوت، و كاركردن لەسەر دامەزراندنی كۆگای نوێ بەس بۆ جێگیركردنی بەرهەمی پڕۆژە نوێیەكان لەیەكەكانی پاڵاوگەكانی (دیوانیە وحەدیسیە) كەبەشداردەبێت لە دابینكردنی موشتەقاتی نەوت .
سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند : گرنگی تەواوكردنی كارەكانی یەكەی بەنزین و پاڵاوگەی چەوری لەماوەی مانگەكانی داهاتووی ئەمساڵدا دوای گەیشتنی كەرەستەی هاوردەكراو، هەروەها پێویستی خێراكردنی تەواوكردنی پڕۆژەكان بۆ پاڵاوگەكان و یەكەكان بۆ چارەسەركردنی غاز.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە كۆبوونەوەكە دوای پرۆسەی كارپێكردنی یەكەی پاككردنەوەی چوارەمی پ لە پاڵاوگەی بەسڕە بە توانای 70 هەزار بەرمیل، و دەستپێكردنی كارپێكردنی یەكەی باشتركردنی بەنزین بە توانای 10 هەزار بەرمیل، جگە لە هەوڵەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی پاڵاوگەی باكوور، كە زۆربەی یەكەكانی كاركردن تێیدا تەواو بوون.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات