بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیرشمری، ئاڕاستەی تیمێكی لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند لە بەدواداچوونی بارودۆخی دەوروبەری برینداربوونی 19 ئەندامی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای زیقار كە یەكێكیان بە سەختی برینداربوو و لەگەڵ 4 هاوڵاتی، لە ماوەی خۆپیشاندانەكان لە پارێزگاكە.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ودەست ئاماژەی بەوەكردووە : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی ڕێنمایی تیمێكی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە دیاریكردنی بارودۆخی برینداربوونی 19 ئەندام لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای زیقار،كە یەكێكیان بە سەختی بریندار بووە، و 4 هاوڵاتیی تریش بریندار بوون لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا كە كاریان كردووە بۆ داخستنی كۆمپانیای نەوتی زیقار و بەرهەمەكانی نەوتی و كارگەی غازی زیقار.