بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن پشتڕاستی كردەوە كە عێراق پابەندە بە گەیشتن بە بەرزترین ستانداردەكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی.
دەستەكەلەبەیاننامەیەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : بەسام زەیدی سەرۆكی دەستەی كۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لەگەڵ سەرۆكی بەشی ئاسایشی ئەلیكترۆنی لە بەشی تۆڕە دیجیتاڵییەكان و كۆمەڵگە لە یەكێتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان ئۆرهان عوسمانی كۆبووەوە،بەڕێوەبەری ناوچەی عەرەبی لە یەكێتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان عادل دەروێش بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی پشتیوانی و پەرەپێدانی تواناكانی عێراق لە بواری ئاسایشی ئەلیكترۆنیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكان لە پەراوێزی لوتكەی جیهانی كۆمەڵگەی زانیاری (WSIS) و زیرەكی دەستكرد (AI) بۆ چاكە بۆ ساڵی 2024 ئەنجامدراون كە لە سویسرا بەڕێوەچوو، تیایدا باسیان لە چۆنیەتی بەرزكردنەوەی ئاستی عێراق لە ئاستی جیهانیدا كرد و هەڵسەنگاندنی پێوەرەكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی (GCI)، بە ئامانجی دابینكردنی ژینگەیەكی ئەلیكترۆنی پارێزراو كە پشتگیری لە ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەكات و وەبەرهێنانی تەكنەلۆژی ڕادەكێشێت.
سەرۆكی دەستەی كۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان بەسام زەیدی ڕایگەیاند بەپێی بەیاننامەكە وتی : گرنگی بەهێزكردنی ژێرخانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی و پەرەپێدانی كادری نیشتمانی تایبەتمەند لەم بوارەدا تاوتوێ كرا،ئەو پڕۆژانەی كە لە عێراق جێبەجێ دەكرێن و پلانەكانی داهاتوو بۆ هاوكاری لەگەڵ یەكێتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان پێداچوونەوەیان بۆ كرا بە مەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموونەكان بۆ گەیشتن بە باشترین پراكتیزە جیهانییەكان لە بواری ئاسایشی ئەلیكترۆنیدا..
زەیدی جەختی لە پابەندبوونی عێراق كردەوە بۆ گەیشتن بە بەرزترین ستانداردەكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان و دەستەبەركردنی داتا و زانیارییە هەستیارەكان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : سەرۆكی بەشی ئاسایشی ئەلیكترۆنی لە بەشی تۆڕە دیجیتاڵییەكان و كۆمەڵگا لە یەكێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكان، ئۆرهان عوسمانی ئامادەیی یەكێتیی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی تەكنیكی و ڕاوێژكاری بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی عێراق لەم بوارە گرنگەدا و پەرەپێدانی كارمەندانی تەكنیكی بۆی.