بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند،فرۆکەکانی جەنگی سوپا توانیان ماتۆڕسکیلێکی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە دیالە لەناوببات.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- فرۆکە جەنگیەکانی سوپا توانیان ماتۆڕسکیلێک و مۆلیدەیەک و بەلەمێکی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش، لەناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لەناوببات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەم ئەرکە بەهۆی زانیاری هەواڵگریەوە بووە.