بەبۆنەی یادی چل و نۆ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی سەرۆک وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حزبە دەکات

سیاسی
  • 2-06-2024, 16:30
  • +A -A

    ئەمرۆ یەک شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆكوەزیران،بەبۆنەی 49ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی "بافڵ جەلال تاڵەبانی" سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان دەكات.
    نووسینگەی راگەیاندنی "محەمەد شیاع سودانی " لە راگەیەندراوێكدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- سەرۆكوەزیران پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بەوبۆنەیەوە سودنی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی "بافڵ جەلال تاڵەبانی" سەرۆكی یەكێتی كردووە و تێێدا، ئەوەی خستۆتەروو : کە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی هاوکات بوو لەگەڵ  ساڵیادی رووبەرووبونەوەی زوڵم و زۆرداری رژێمی لەناوچوو و قارەمانێتی رۆڵەكانی ، کە شۆڕشیان دژی زوڵم بۆ بنیادنانی بنەمای ئازادی و دیموكراتی بەرپاکرد.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی " لە بەشێكی دیكەی پیرۆزباییەكەیدا، باسی لەو بەخشینە كردووە كە مام جەلال تاڵەبانی و هاوڕێكانی پێشكەشیانكردووە، كە رۆڵی گەورەیان هەبووە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی دیكە بۆ دەربازبوون لەژێر زوڵمی رژێمی دیكتاتۆری و بنیادنانی بنەمای عێراقێكی نوێ.