بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی روونکردنەوەیدا لەسەر پڕۆژەی نوێی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
"عەمید میقداد میری"وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرسی دەرکردنی تابلۆی هاتوچۆ ماوەکەی زۆر کورت بووەتەوە،ئەوێش لەئەنجامی هەبوونی ژمارەیەک تاقیگە لە ناوخۆی عێراق کە تابلۆ دەردەکات.
ڕاشیگەیاند :کە قۆناغی یەکەم بۆ دەستپێکردنی مامەڵەکە خۆتۆمارکردنە پاشان نوێکردنەوەی ساڵانە و گۆڕینی پلێتەکەیە.
ووتیشی:وەزارەت چاوەڕێی رێگای بەرهەمهێنانی دووەم و سێیەم دەکات بەمەبەستی فراوانکردنی کارەکان و دەرکردنی زۆرترین ژمارەی تابلۆ.