بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی ڕاگەیاند.
لەڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی ،دەستیکرد بە تەمویلکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:-
وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی نیشتمانی لەڕێگەی هەریەک لە بانکەکانی رافیدەین و ڕەشیدەوەن بە کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،وەزارەتی دارایی داوای لە خانەنشینان (مەدەنی و سەربازی) دەکات ئەوانەی کە کورتە نامەیان پێدەگات، سەردانی لقی بانکەکان یان نوسینگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن لە بەغدا و پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات