دەستەی خانەنشینان تەواو بوونی رێکارەکانی ناردنی داتای مووچەی خانەنشینانی مانگی حوزەیران بۆ بانکەکان ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 2-06-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی گشتی خانەنشین، تەواوبوونی داتای مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی حوزەیران ڕاگەیاند.
    "حوسام عەبدولسەتار"جێگری سەرۆکی دەستە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دەستەی گشتی خانەنشین،  داتای مووچەی خانەنشینانی مانگی حوزەیرانی کە بۆ  بانکەکانی ناردوە تەواو کرد، بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی.
    "عەبدولسەتار " داوای لە خانەنشینانکرد هەرکات کورتە نامەیان پێگەیشت سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
    وتیشی : دەستەکە تەئکید لەسەر پابەندبوونی خۆی بۆ ئاسانکاری ڕێکارەکان دەکاتەوە،لە چوارچێوەی بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لەلایەن"ماهر حسێن ڕەشید" سەرۆکی دەستەکە بۆ خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت دوای 48 کاتژمێر لەوەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی.
    جەختیشی لەوە کردەوە ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتە بۆ چاودێریکردنی خانەنشینان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆیان.