تیمی هەڵبژاردەی نیشتیمانی گەیشتنە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا

وەرزش
  • 2-06-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی لەڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە گەیشتە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا،لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا لە شەشی ئەم مانگەدا لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکان بۆ گەیشتن بە جامی ئاسیای 2027 و خامی جیهانی 2026.
    فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- وەفدی تۆپی پێی هەڵبژاردەی نیشتمانی گەیشتە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا و ئەم ئێوارەیە لە یەکەکانی مەشق و ڕاهێنانەکانیدا،هەڵبژاردەی نیشتمانی دەستدەکات بە ڕاهێنان بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ رووبەرووبونەوەکە.