بەبۆنەی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆز بایی ئاراستەی ئەو حزبە دەکات

سیاسی
  • 1-06-2024, 22:01
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمرۆ شەممە"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەبۆنەی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆز بایی ئاراستەی ئەو حزبە کرد،و یەکێتی بە خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلی کوردا وەسف دەکات،کە ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.    
    ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە :- 
    بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
    سڵاو و ڕێز..
    پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.
    یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا،ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.
    لەم ڕۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکۆشان و خەبات لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.

    مەسرور بارزانی
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
    01 حوزەیران 2024