ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران : قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەکان لە مانگی تشرینی دووەم تەواو دەبێت

سیاسی
  • 1-06-2024, 20:42
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە "حەیدەر مەجید " وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی باڵاخانە قوتابخانە نمونەییەکان کە تا ئێستا تەواو کراون 200 قوتابخانەیە کە بەسەر بەغدا و پارێزگاکان دابەش کراون بەدیزایینی نوێ و مۆدێرن.
    مەجید ئاماژەی بەوەشکرد:- قۆناغەکانی کارکردن ئێستا بە خێراییەکی زۆر بەرەوپێش دەچێت، هەروەک بەدواداچوونی بەردەوامیش هەیە لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کە سەرپەرشتی پڕۆژەکە لەڕێگەی سەردانی مەیدانی بۆ شوێنەکانی بەغدا و پارێزگارەکان بەشێوەیەکی بەردەوام دەکات و ئەم مەلەفە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بایەخی پێدەدرێت.
    ووتیشی : بەپێی ئەو پلانەی کە لە لایەن بەشی پڕۆژە نیشتمانییەکان و دروستکردنی  قوتابخانەکانەوە داڕێژراوە، قۆناغی یەکەم لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا تەواو دەبێت، و بە دڵنیاییەوە ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە دەکرێن بۆ مەبەستی  خستنە بواری خزمەتەوە.