بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند:- بۆ یەکەمجار لە عێراق 12 هەزار سیستەمی ئاودێری هاوردەکراون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی -تیایدا هاتووە :- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی گشتی کۆمەڵە هەناهەنگی جوتیاران کرد، و گوێی لە کۆمەڵێک پێشنیازی پەیوەست بە جووتیاران و ڕێگاکانی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی گرت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: سودانی باسی لە گرنگی کاری یەکێتی و کاریگەرییەکەی لە نێوەندگیری نێوان حکومەت و جووتیاران کرد ، هەروەک جەختیشیکردەوە لە پشتیوانیکردن و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە ئەولەویەت و ئامانجەکانی حکومەت، بە بەردەوام بوون لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بە پشتبەستن بە کەرتی نەوت و بەکارهێنانی نەوت بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی دیکە، لەوانەش کشتوکاڵ.
هەروەک دووپاتی کردەوە کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە پێدانی کاری جووتیاران،لە پاڵپشتی لە سیستمی ئاودێری مۆدێرن،کە بەهایەکی باشتر دەدات بە بەروبومەکانیان لە چاو ئەوانەی کە شێوازی تەقلیدی بەکاردەهێنن، هەروەها 12 هەزار سیستەمی ئاودێری بۆ یەکەمجار لە عێراق هاوردە کراون، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە رێککەوتنی بەڕێوەبردنی ئاو لەگەڵ تورکیا هەنگاوێکی باشە بۆ کەرتی کشتوکاڵی لە عێراقدا.