ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی عێراق لە زیرەکی دەستکرد و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا

سیاسی
  • 1-06-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"حسێن عەللاوی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی یونامی،کارەکانی عێراقی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرادەکات،ڕاشیدەگەیەنێت : کە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران نەخشەڕێگایەکی بۆ کارکردنی حکومەت لەگەڵ یۆمانی داناوە دوای کۆتایی هاتنی کارەکانی نوێنەرایەتیەکە لە عێراق، کە هاوکاری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
    عەللاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:دەوڵەتی عێراق توانا و زیندوویی دامەزراوە حکومییەکانی بەکارهێناوە بۆ سەرکەوتن لە بەڕێوەبردنی ئابووری، ئەویش بەهۆی هەوڵ و هەنگاوی محەمەد شیاع  سودانی" سەرۆکوەزیران، کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە کاری لەسەر کردووە .
    ئاماژەی بەوەشدا:- ئەمە وایکرد وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانییەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ستایشی حکومەتی عێراق بکەن و دان بە تواناکانیدا بنێن لە بەڕێوەبردنی سەروەری نیشتمانی و جێبەجێکردنی یاسا و بەڕێوەبردنی ئابووری و ژیانی سیاسی بە شێوەیەکی ئاسایی، کە ئەمەش وایکرد حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی"  داوا بکات کە  نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی بە ئەرکی یونامی بێنێت لە عێراق ، هەروەها گەڕانەوە بۆ مومارەسەکردنی ڕۆڵی ئاسایی خۆی لە عێراق و درێژەدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی  تر.
    لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستەروو :- 
    ئێمە دەمانەوێت تواناکانمان لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، لە بواری چاکسازی ئابووری و لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و زیرەکی دەستکرد، و ئاسایشی ئەلیکترۆنی پەرەپێبدەین و ئەمەش پێویستی بەوەیە کە هاوکاری لە نێوان دەوڵەتی عێراق و دامەزراوەکانی حکومەت لەگەڵ دامەزراوە هاوبەشەکان هەبێت، جا نێودەوڵەتی بێت لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە یان دامەزراوەکانی سەر بە ڕێکخراوە غەیرە نێودەوڵەتییەکان.
    ووتیشی : هاوکاری لەگەڵ ئەم ڕێکخراوانە لەڕووی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانەوە بەردەوام دەبێت، هەروەک سەرۆک وەزیران  نەخشەڕێگای بۆ کارەکانی دەزگاکانی حکومەت داڕشتووە دوای کۆتایی هاتنی کارەکانی یونامی لە عێراق،کە بریتییە لە میکانیزمی ڕێکخەری ناوچەیی و کارکردن لەگەڵ ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی سروشتی و کەرتی، واتە کەرتی تەندروستی ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن ،هەروەها ئەو پارێزگارانەی کە گرفتی تەندروستیان هەبێت م لە عێراقدا بەیەکەوە کار بۆ رووبەرووبونەوەی ئالێنگارییەکان دەبینەوە.