بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند:کە حکومەت پلانێکی هەیە بۆ دۆزینەوەی هاوبەشێکی ڕاستەقینە بۆ وەبەرهێنان لە کارگەکانی دیوانیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "سودانی" پێشوازیی لە کۆمەڵێک کەسایەتی و خەڵکی پارێزگاری دیوانیە کرد، کە تیایدا گوێی لە گلەیی و پێشنیازی کەسایەتییە دیارەکان و خەڵک گرت سەبارەت بە لایەنی ئابوری و خزمەتگوزاری و مرۆیی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە ئەرکی بەرپرسەکاندا کە دەبێت زیاتر بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەکان هەنگاو بنێتن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەداوە : کە هەرچەندە تەرخانکردن بۆ سەرجەم پارێزگاکان هەیە،بەڵام جیاوازی هەیە،لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان،کە ناهاوسەنگییەکی ڕوون هەبوە لە جێبەجێکردنی پرۆژر ، ئەویش لە ئەنجامی سیاسەتە هەڵەکان کە چەندین ساڵی ڕابردوو.
ڕوونیشیکردەوە:-حکومەت نزیکەی یەک ترلیۆن دیناری بۆ پارێزگاکان لە پرۆژەکانی وەزارەتەکان لەدەرەوەی بودجەی پارێزگاری دیوانیە تەرخانکردووە،حکومەتیش پلانی هەیە بۆ دۆزینەوەی شەراکەتی ڕاستەقینە بۆ وەبەرهێنان لە کارگەکانی دیوانیە.
سەرۆک وەیران،جەختیشیکردەوە لە مامەڵەی حکومەت لەگەڵ گەندەڵی لە ڕێگەی لیژنە تایبەتمەند و پیشەییەکانەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە "سودانی" ئەوەشی خستۆتەروو :- تیمی بەدواداچوون بەردەوامن بۆ بەدوا داچون بۆ سەرجەم پڕۆژەکان،جەختیشیکردەوە : کە پلانێک هەیە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکان،هەروەها ئاسانکاری بۆ سودمەندان،و دابەشکردنی پارچەیەک زەوی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو بۆ سەرجەم هاووڵاتیان.