بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی "عەتوان عەتوانی " و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر خشتەکانی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- "عەتوان عەتوانی"سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی لەسەر پەرۆشی تەواوکردنی سەرجەم وردەکارییەکانی پەیوەست بە خشتەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کردووەتەوە،لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بودجە،پاشان پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی نوێنەران،بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی دەوڵەت و توانای ئابووری کە دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەندامانی لیژنەکە ڕاو بۆچوونیان لەبارەی خشتەکە خستەڕوو ، بەتایبەت لەبارەی گواستنەوەی پێویستی بودجە بەپێی پێویست و دیدگای ئابووری وڵات، بەشێوەیەکی گونجاو کە لە بەرژەوەندی گشتی بێت ، هەروەها گرنگی هەڵسەنگاندنی دۆخی دامەزراندن بەپێی پێویست و واقیعی دام و دەزگاکانی دەوڵەت.
هەر لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- کە لیژنەکە جەختی لە پێویستی زیادکردنی تەرخانکردنی دارایی پێویست کردەوە بۆ پڕۆژەکان ، کە تەرخانکردنەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی یاسا بێت،بەشێوەیەک کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا بگونجێت