بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی كارگەی دروستكردنی تابلۆكانی هاتوچۆ كردەوە.
لە بەیاننامەیەكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كارگەی دروستكردنی تۆبلۆكانی هاتوچۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، لە سەنتەری بەغدای پایتەخت كردەوە .
ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی كورتەیەك لە بەشەكانی كارگەكە و قۆناغەكانی دروستكردنی تابلۆی هاتووچۆیان پێدرا، كە تایبەتمەندی بەرزی دەبێت و ڕێگە بە خاوەن ئۆتۆمبێلەكە دەدات لە دەرەوەی عێراق لێبخوڕێت.
سەرۆك وەزیران ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ و كۆمپانیای جێبەجێكاری كرد، جەختیكردەوە گرنگی ئەم پڕۆژەیە لە چارەسەركردنی بنەڕەتدا كێشەی تابلۆكانی هاتوچۆ كە ساڵانێكە بوونی هەیە.
هەروەها وتی : یەكەم هێڵی بەرهەمهێنان لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو دانرا و ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنان، هەروەها كۆمپانیای وەبەرهێنەر پابەندە بە هاتنی باقی هێڵەكانی بەرهەمهێنان لە ماوەی داهاتوودا، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی مۆدێلی چوارگۆشەیەك لە تابلۆكان و بەرهەمهێنانی تابلۆی پاسكیلەكان، تیمێكی كاركردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ/بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری ڕێگاوبان و هێماكانی هاتوچۆ ئامادەكرا، و لە بارەگای كارگەی تابلۆی ئۆتۆمبێل خولێكی ڕاهێنانیان ئەنجامدا لەسەر چۆنیەتی كاركردن لەسەریان.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەك هێڵی بەرهەمهێنان نزیكەی (2000) تابلۆ لە كاتژمێرێكدا بەرهەم دەهێنێت، بەڕێژەی (16) هەزار پلێت لە ماوەی یەك شفتی كاردا، و ئەمەش دەتوانرێت زیاد بكرێت، لەگەڵ زیادكردنی كاتەكانی دەوام بەپێی پێویستی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ، و كارگەكە دەتوانێت (3) جۆر تابلۆ بە پێوانە جیاوازەكان بەرهەم بهێنێت، بەپێی ڕێنماییەكان و پێداویستییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، ئەوە تابلۆی كورت و تابلۆی درێژ و تابلۆی ماتۆڕسكیل.