بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد سەحاف بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا پشتڕاستی كردەوە كە سەردانەكەی ئەحمەد موبەرقع وەزیری لاوانی عێراق بۆ لیبیا، پەرەسەندنێكی چۆنایەتی بە پەیوەندییە وەرزشییەكانی نێوان بەغدا و تەڕابولس بەخشی.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزیر موبەرقع هاوتاكەی، وەزیری وەرزشی لیبیا بانگهێشتی بەغدای كرد، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەندامانی كۆمەڵگەی عێراقی لە لیبیا پاڵپشتییەكی زۆریان دەبێت و گەنجان و كەرتی وەرزش گرنگ دەبێت بۆیان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامادەكاری دەكەین بۆ واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی وەرزشی لیبیا، ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمەڵگەی عێراق بەشداری لە چالاكییە وەرزشی و لاوان و بۆنە و ئاهەنگەكانی لیبیادا دەكەن.