مەندەلاوی پەرۆشی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ پشتیوانی لە ئەركی یونسكۆ لە عێراق دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 1-06-2024, 12:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاویپەرۆشی دەسەڵاتی یاسادانانی بۆ پشتگیریكردنی ئەركی یونسكۆ لە عێراق پشتڕاستكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە ربەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : مەندەلاوی پێشوازی لە  ئەسعەد توركی سواری نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێكخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا مەندەلاوی جەختیكردەوە گرنگی هاوكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ناساندنی كەلتوور و شوێنەواری عێراقی و ئامادەكردنی لیستی گشتگیر لە سەرجەم شوێنەوار و مەزارگە ئیسلامییەكانی وڵات بە ئامانجی تیشك خستنە سەریان لە (یونسكۆ) و لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بە شێوەیەك كە هاوتا بێت لەگەڵ پێگەی شارستانیەتی وڵاتەكە، و هەوڵدان بۆ ئەوەی زۆرێكیان بخرێتە ناو لیستی كەلەپوری مرۆیی جیهانییەوە.
    سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت دەربڕی پەرۆشی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی پێویست بۆ سەركەوتنی ئەركی نوێنەرایەتییەكە لە بەهێزكردنی پێگەی نێودەوڵەتی عێراق لە یونسكۆ، هەروەها هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی، كە بەشدارە لە بوژاندنەوە ئەو بەرنامە كولتوورییە تایبەتانەی كە لەلایەن نوێنەرایەتی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێن.