بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فادی شمری ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتڕاستیكردەوە كە عێراق دەستكەوتێكی مێژوویی بەدەستهێناوە لە كۆتاییهێنان بە نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان (یۆنامی) لەڕێگەی دەنگی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە.
شمری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : عێراق دەستكەوتێكی مێژوویی بەدەستهێنا لە كۆتاییهێنان بە ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونامی) لە ڕێگەی دەنگی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بۆ كۆتاییهێنان بە كارەكانی نوێنەرایەتییەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم بڕیارە لە سایەی هەوڵە ماندوونەناسەكان و دیدگای ستراتیژی حكومەتی عێراق دێت كە هەوڵی داوە بۆ گەیشتن بە سەروەری نیشتمانی و بەرزكردنەوەی سەربەخۆیی عێراق.
جەختیشی كردەوە : كە ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی دەرئەنجامی هەماهەنگی بەرهەمدارە لە نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان، هەروەها ڕەنگدانەوەی خواستەكانی گەلی عێراقە بەرەو ئایندەیەك كە لەگەڵ گەشەسەندن و شۆڕشی ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتن لە هەموو بوارەكاندا گەشە دەكات.
ڕوونیشیكردەوە : ئەم بڕیارە لەژێر ڕۆشنایی ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی ناوچەكە دەبێتەوە دێت، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئیرادەی عێراقە بۆ گەیشتن بە پێشكەوتن و سەقامگیری و بەرزكردنەوەی ڕۆڵی ئەرێنی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : لە ڕێگەی ئەم دەستكەوتە مێژووییەوە عێراق جارێكی دیكە توانای خۆی بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی پشتڕاست دەكاتەوە، هەروەها حكومەتەكەمان بە جددی و بە هەوڵی چڕ كار بۆ گەیشتن بە ئایندەیەكی ئومێدبەخش لەسەر بنەمای گەشەپێدانی هەمەلایەنە و دیدگای شارستانی دەكات.
لە كۆتاییدا وتی: سوپاسی نوێنەرایەتی یونامی دەكەین بۆ ڕۆڵی لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە ماوەی جێبەجێكردنی ئەركەكەدا، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم هەنگاوە تەنها ڕەنگدانەوەی یەكڕیزی و هاودەنگی نێوان عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە بنیاتنانی ئایندەیەكی گەش بۆ عێراق.