بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەنتەری داتا دیجیتاڵی و كارگەی دروستكردنی تابلۆ و هێماكانی هاتوچۆی كردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرۆك وەزیران سەنتەری داتای دیجیتاڵی و كارگەی دروستكردنی تابلۆ و هێماكانی هاتوچۆی لە وەزارەتی ناوخۆ كردەوە.