هەولێر - INA- ئیڤان ناسر
ماوەیەكی كەم لەمەوبەر یەكەمین كۆنفرانسی زیرەكی دەستكرد لە عێراق دەستیپێكرد، بە پاڵپشتی و سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری زانستی و زیرەكی دەستكرد، پرۆفیسۆر زیا جومەیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هەولێر میوانداری یەكەم كۆنفرانسی زیرەكی دەستكرد لە عێراق دەكات، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و ڕاوێژكاری زیرەكی دەستكرد لە ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژە بەوە دەكەن كە كۆنفرانسەكە بە بەشداری زۆرێك لە پسپۆڕان و ئەكادیمیستەكان و ئەوانەی شارەزای تەكنیكییان هەیە لە بواری زیرەكی دەستكرد بەڕێوەدەچێت.
جومەیلی ووتیشی: بیرۆكەی كۆنفرانسەكە بریتییە لە ناساندنی زیرەكی دەستكرد لە عێراق، لە ڕێگەی ئەزموونە عێراقییەكان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، جەختیشی لەوە كردەوە كە شۆڕشی پیشەسازی مۆدێرن بنەمای پیشەسازی چوارەمە، و ئەویش بنەمایە لە زیرەكی دەستكرد كە 1200 ساڵ لەمەوبەر لە بەغداوە دەستی پێكردبوو و كە لەخەوارزمی و بەیت حكمە دەستی پێكرد، ئەمەش ئەوەیە كە ئێمە هەوڵی گەڕانەوەی بۆ عێراق دەدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد : شۆڕشی پیشەسازی جیهانێكی نوێیە كە ئێمە دەچینە ناویەوە، عێراقیش ستراتیژێكی هەیە، عێراق بە یەكێك لە یەكەم وڵاتەكانی ناوچەكە دادەنرێت كە ڕاوێژكاری زیرەكی دەستكردی لە نووسینگەی سەرۆك وەزیران هەبێت، لە كاتێكدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە شێوەیەكی شەخسی سەرۆكایەتی و سەرپەرشتی لیژنەی باڵای زیرەكی دەستكردە لە عێراق و ئەمەش بوونی نییە لە باقی وڵاتانی ناوچەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ستراتیژێك هەیە (كورتخایەن و درێژخایەن) كە تا ساڵی 2050 بەردەوام دەبێت، ستراتیژی كورتخایەن ئەوەیە كە هەموو زانكۆیەكی عێراق كۆلێژێكی تایبەت بە زیرەكی دەستكرد هەبێت، لەكاتێكدا كۆلێژی كشتوكاڵ دەگۆڕدرێت بۆ كۆلێژی كشتوكاڵی زیرەك، و مەنهەجی زیرەكی دەستكرد لە قوتابخانەكاندا لە ئاستی سەرەتایی و ئامادەكاریدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە وجەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم بیرۆكەیە بیرۆكە و دیدگای سەرۆك وەزیرانە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا ئەنجامەكانی دەبێت، كە بریتین لە دروستكردنی سەنتەری زیرەكی دەستكرد لە عێراق، و بارەگاكەی لە زانكۆی ئەمریكی لە بەغدا و زانكۆكانی دیكە دەبێت، بە پاڵپشتی حكومەت.