بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای دەكرد.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كەش و هەوای سبەینێ یەكشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك لە هەندێك شوێن بەتایبەتی لە ناوچەی باشوور، پلەكانی گەرماش بە چەند پلەیەك لەناوچەی ناوەڕاست و باكوور بەرزدەبێتەوە و كەمێكیش دادەبەزێ لە ناوچەی باشوور.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا و ئاماژەی بەوەشكرد : سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.