نەجەف ئەشرەف - INA- حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ شەممە یوسف مەكی كەناوی پارێزگاری نەجەف، دووپاتی كردەوە كە فراوانكردنی بازنەی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و سعودیە پەیوەندی ئابووری و گەشتیاری نێوان هەردوو وڵات بەرز دەكاتەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە گەشتەكە لە دەمامەوە بۆ پارێزگا نوێنەرایەتی پەیوەندییە و نزیكبوونەوەی نێوان گەلانی سعودیە و عێراق.
كەناوی ئاماژەی بەوەشكرد : لەمیانی ئەو ئاهەنگەدا كە كۆمپانیای نیشتمانی (ناس) بەبۆنەی ئەنجامدانی یەكەم گەشتی هێڵی ئاسمانی سعودیە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مەلیك فەهد لە دەمامەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئەنجامدرا و بە ئامادەبوونی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كە دەرگای نەجەف ئەشرەف كراوەیە بۆ هەموو وڵاتانی جیهان.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەكەم گەشتەكانی ناسی سعودی لە فڕۆكەخانەی مەلیك فەهد لە دەمامەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف چەندین مانای لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە، ئاماژەی بەوەشكرد گەشتەكە لە دەمامەوە بۆ نەجەف ئەلئەشرەف تەنها گەشتێكی ئاسایی نییە، بەڵكو زیاتر گەشتێكی پەیوەندی و نزیكبوونەوە لە نێوان گەلی سعودیە و عێراق.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : فراوانكردنی بازنەی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكانی نێوان هەردوو وڵات، ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی ئەرێنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانە و پەیوەندی ئابووری و گەشتیاریی نێوان هەردوو وڵاتی برا بەرز دەكاتەوە، دووپاتیشیكردەوە گرنگی پەیوەندییە مرۆیی و كولتوورییەكانی نێوان گەلانی سعودیە و عێراق.
ناوبراو هیوای دڵسۆزی خۆی دەربڕی كە ئەم گەشتە نوێیانە ببنە سەرەتای قۆناغێكی پڕ لە سەركەوتن و خۆشگوزەرانی و نوێكردنەوەی بەڵێنی كاری هاوبەش، هاوكاری بەرهەمدار و پەیوەندیكردن بەرەو داهاتوویەكی باشتر بۆ هەمووان، لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و ڕۆحی ڕێزگرتن لە یەكتر.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێزانینی قووڵی خۆمان بۆ هەوڵەكانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەردەبڕین كە ئامانجیان پابەندبوونە بە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكانی فڕۆكەوانی و فراوانكردنی تۆڕەكەی بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاران و ئاواتی خۆی بۆ پاراستنی بەرزترین ستانداردەكانی كوالیتی و سەلامەتی و خزمەتگوزاری بۆ ئاسوودەیی و ڕەزامەندی گەشتیاران دەربڕی.