هەولێر - INA
دوێنێ پێنجشەمە رێكەوتی 30-5-2024 یەكێتی شەترەنجی هەولێر پاڵەوانێتی پاڵاوتنی شاری هەولێری ئەنجامدا بۆ تەمەنەكانی (6 تا 14 ساڵی) بۆ هەڵبژاردنی پاڵەوانانی شاری هەولێر (بۆ هەردوو ڕەگەزی كوڕو كچ) و نوێنەرایەتی كردنیان لەگشت پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە، كە لەبارەگای (یانەی شەترەنجی خانزاد) بەڕێوە چوو و دوو ڕۆژی خایاند.
سەبارەت بە پاڵەوانیەتییەكە دانا جەمال جێگری سەرۆكی یانەی شەترەنجی مەلیك تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : لەماوەی دوو رۆژ توانیمان لەكۆی (9) ئاستی تەمەن لە كوڕان وكچان،(7) پلەی یەكەممان بەدەستهێنا،بێگومان ئەمەش بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە كە مەشقی بەردەوام لەلایەن راهێنەرەكان،هەروەها پابەندبوونی یاریزانەكان بە وادەی مەشقكردن ورێنماییەكانی راهێنەر،جگەلەوەش هەواڵی دڵسۆزانەی دایكان وباوكیان یاریزانەكان كە هەردەم لەوادەی مەشق وراهێنان یاریزانەكانیان ئامادە دەكرد وهاتوچۆیان پێ دەكردن.
دانا جەمال لەكۆتایی گوتی : بەردەوام دەبین،ئێمە دەمانەوێت پێگەمان لە كوردستان و عێراق وەك یانەی مەلیك یەكەم بین،بۆ بەرهەم هێنانی یاریزانی تازەپێگەیشتوو لەسەر بنەمای راستی وئەكادیمی شەترەنج،تا یانەی مەلیك وەك مەلیك پێشەنگ بێت.
ماوەتەوە بڵێین یاریزانەكانی (یانەی شەترەنجی مەلیك) ئەنجامی زۆر بەرچاویان تۆمار كرد، ئەوەبوو لە كۆی (9) ئاستی تەمەن -بە كوڕو كچەوە- كە یانەی مەلیك تێیاندا بەشداری كرد، توانیان (7) -پلەی یەكەم- بەدەست بهێنن و ببنە نوێنەری شاری هەولێر كە وا بڕیارە لە 6-6-بەشداری پاڵەوانێتیی هەڵبژاردەی عێراق بكەن لە شاری (سەماوە/ موسەننا).
ئەمەی خوارەوە ناوی پاڵەوانەكان (یەكەمەكان) و ئاستی تەمەنەكانیانە:
كچان
خوار تەمەنی 8 ساڵ / سۆلین سۆران ئازاد
خوار تەمەنی 10 ساڵ / شاریا سەمیر ئەنور
خوار تەمەنی 12 ساڵ / ڕاز ڕەوەز
خوار تەمەنی ١٤ ساڵ / لارا سەمیر ئەنور
كوڕان
خوار تەمەنی 6 ساڵ / چیا سەمیر ئەنور
خوار تەمەنی 12 ساڵ / دەوەن نەسرەو
خوار تەمەنی 14 ساڵ / لاوین محەمەد