بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاریدا كۆتایی بە ئەركەكانی نوێنەرایەتی یونامی لە عێراق تا كۆتایی ساڵی 2025 بهێنێت، هاوكات ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی كرد لە یەكلاكردنەوەی كێشە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە، هەروەها ستایشی پێشكەوتنی بەدەست هاتوو لە ئامانجەكانی لەبەرنامە دیاریكراو و ئەولەویەتەكانی حكومەتی عێراقدا.
ئەنجوومەنی ئاسایش لە بڕیارنامەیەكدا كە دەرچووە و گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : ئەنجومەنەكە نووسراوەكەی حكومەتی عێراقی لە بەرواری 8ی ئایاری 2024 لەبەرچاو گرتووە، ئەنجوومەنیش بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ئیختیاری نوێنەرایەتیی هاوكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یۆنامی) بۆ ماوەی كۆتایی 19 مانگ تا 31ی كانوونی دووەمی 2025، دوای ئەوە یونامی هەموو كار و ئۆپراسیۆنەكانی لە پەیوەند بە تەسفیەكردنێكی ماوەتەوەی نوێنەرایەتییەكە بەپێی بڕگەی دوو ڕادەگرێت.
لە بڕیارنامەكەدا داوا لە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوە كە ڕاوێژ لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات بۆ ئامادەكردنی پلانی ڕاگوزەر و پلانی تەسفیەكردن كە تا 31ی كانوونی دووەمی 2024 تەواو دەبێت، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق دەست بە گواستنەوەی ئەركەكانی خۆی بكات، هەروەها كەمكردنەوەی وردە وردە و ڕێك و پێك و سەلامەتی كارمەندان و سەروەت و سامانەكەی و كشانەوەیان بە ڕێكوپێكی و سەلامەت، لەوانەش دیاریكردنی وادەی كۆتایی چالاكییەكانی تەسفیەكردن لە عێراق.
بڕیاردرا بۆ ماوەی دیاریكراو لەسەر بنەمای ڕێكارە كارگێڕییەكان و بەپێی یاسا و ڕێسا داراییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، پاراستنی یەكەكانی پاسەوانی لە چوارچێوەی نێردەی هاوكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی) بۆ پاراستنی كارمەندان و ئیمكانات و موڵك و ماڵی نوێنەرایەتییەكە، لەوانەش لە ماوەی تەسفیەكردندا، داواش لە حكومەتی عێراق دەكەین كە لە قۆناغی ئینتقالی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) هاوكاریی تەواوەتی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بكات و كەمكردنەوەی كارمەندەكانی و تەسفیەكردنی كارەكانی.
ئەنجومەنی ئاسایش لە بڕیارنامەكەیدا ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی كرد لە یەكلاكردنەوەی كێشە ناوخۆییەكانی وڵات و پێشكەوتن بەرەو گەیشتن بەو ئامانجانەی كە لە بەرنامە و ئەولەویەتەكانی حكومەتی عێراقدا هاتووە وهەروەها ڕایگەیاندووە : چاودێری حكومەتی عێراق لە كەمكردنەوەی چالاكییەكانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق لە نامەكەیدا لە بەرواری 8ی ئایاری 2024 ئەنجومەنەكە داوا دەكات ئەمینداری گشتی ئەركەكانی نوێنەرایەتییەكە بەم شێوەیە سادە دەكات: بۆ پێشكەشكردنی ئامۆژگاری و پشتیوانی و هاوكاری تەكنیكی بۆ حكومەتی عێراق،كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و دامودەزگاكانی تری عێراق لە هەوڵەكانی بەهێزكردنی ئامادەكاری و ئۆپەراسیۆنەكانی هەڵبژاردن بۆ دەستەبەركردنی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە، بە بەشدارییەكی تەواو و یەكسان و مانادار و سەلامەتی ژنان، لەنێویاندا هەڵبژاردنی پەرلەمانیش هەڵبژاردنی فیدراڵی و پەرلەمانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان لە عێراق، لە ڕێگەی پرۆسەی شەفاف و هەمەلایەنە، لەوانەش بە ئەنجامدانی پێداچوونەوەی تەكنیكی بەردەوام و پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ورد لەسەر ئامادەكاری و ئۆپەراسیۆنەكانی هەڵبژاردن، لە چوارچێوەی خولی ڕاپۆرتكردنی ئاسایی بۆ ئەمینداری گشتی.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات